بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ کەم بوونەوەی نرخی نەوتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، هەندێک لە کارناسان ئەو دابەزینە کاتی ڕادەگەیێنن.
ئامریتا سێن، دامەزرێنەری وزە ئێسپێکتز، پێنجشەممە لە سی ئێن بی سی ئەمریکا وتی: بە تەواو بوونی وەرزی هاوین، نرخی نەوت ئەگەری هەیە بگەڕێتەوە بۆ سەرووی 100 دۆلار لە هەر بەرمیلێکدا.
بەم حاڵەوە ناوبراو ئێرانی وەکوو هاندەرێک ناساند کە بە هەناردە کردنی نەوتەکەی، ئەگەری هەیە بازاڕ نەوت تۆزێک دابەزێت.
سێن هەروەها بە دڵنیاییەوە پێش بینی کرد کە لە ئەگەری نەبوونی نەوتی ئێران لە بازاڕدا، نرخی نەوت زۆر لە نرخی ئێستا بەرزتر دەبێتەوە. ناوبراو وتی: بە بێ نەوتی ئێران، ئێمە لە زستاندا بە دڵنیاییەوە دەگەینە نەوتی سەرووی 100 دۆلار.
Your Comment